کرێکارانى وێستگەى کارەباى هەڵمى خەبات ساڵێک و سێ مانگە پارەیان پێ نەدراوە

کرێکارانى وێستگەى کارەباى هەڵمى خەبات ساڵێک و سێ مانگە پارەیان پێ نەدراوە
1 هەفتە پێش ئێستا

9865 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کرێکارانى کۆمپانیایەکى ناوخۆیى هەرێم کە لە پرۆژەى دروستکردنى وێستگەى کارەبایى هەڵمى خەبات کار دەکەن، دژى ئەو کۆمپانیا تورکییەکەى کە سەرپەرشتى دروستکردنى پرۆژەکە دەکات، خۆپیشاندانیان کرد.

بەرپرسانى کۆمپانیا ناوخۆییەکە دەڵێن، ساڵێک و سێ مانگە کۆمپانیا تورکییەکە هیچ بڕە پارەیەکى پێنەداون تا ئەوانیش بیدەن بە کرێکارەکانیان.

بەرپرسانى کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکەن بڕى‌ زیاتر له‌ دوو ملیۆن  دۆلاریان لاى کۆمپانیا تورکییەکەیە، لە ماوەی ڕابردووشدا لەسەر داواکردنى ئەو پارەیە به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا ناوخۆییەکە ده‌ستگیرکراوە و تائێستاش لە زینداندایە.

سەربارى ئەو پێشهاتانە و لە ئێستاشدا ئەو کرێکارانەى کاریان بۆ کۆمپانیا ناوخۆیییەکە کردووە داواى مافەکانیان دەکەن.

بەپرسانى کۆمپانیا تورکییە ئامادە نەبوون لەسەر ئەو کێشەیە هیچ لێدوانێک بدەن، بەڵام به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی دروستكردنی كاره‌بای هه‌ڵمی  خەبات ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یەوە  زیانێكی زۆر به‌ر  حكومه‌تی هه‌رێم  كه‌وتووه‌، ماوه‌ی ته‌واوبونی پرۆژه‌كه‌ش  زۆر زیاتر له‌ماوه‌ی  خۆی  دواكه‌وتووه‌.

وێستگەى کارەباى هەڵمى خەبات به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمپیانیایه‌كی  توركی دروست ده‌كرێت، کە توانای دابینكردنی  ٣٠٠ مێگاوات  كاره‌بای  هه‌یه‌ و  به‌ نه‌وتی ڕه‌ش  و ئاو  كارده‌كات.

ر.م