فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆردوومانی ناوچەیەکیان کرد لە ڕۆژئاوای کەرکوک

فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆردوومانی ناوچەیەکیان کرد لە ڕۆژئاوای کەرکوک
7 رۆژ پێش ئێستا

5545 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زنجیرە چیای بانێو لە رۆژئاوای کەرکوک، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە لە نزیکی ئەم چیایە فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان بە چڕی بۆردمانی ئەو ناوچانەیان کرد کە لەژێر کۆنترۆڵی داعشدان.

ئەم بۆردمانکردنانە لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە زیاتربووە، پێشمەرگەکان لێرە دەڵێن لە مانگێکدا ١٥ جار بنکە و مۆڵگەکانی داعش کراونەتە ئامانج لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە. بەڵام بۆردمانەکەی رۆژی چوارشەممە چڕترینیان بووە

هێشتا پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق مشتومڕیانە لەسەر چۆنێتی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای حەویجە، فەرماندەکانی پیشمەرگە لەگەڵ ئەوەن پەلە بکرێ لە دەسپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی، بەڵام لەسەر چۆنێتی بەشداری پێکردنی هێزەکان لەگەڵ عێراقییەکان ناکۆکن

بۆردمانەکانی هاوپەیمانان لە دوو حەفتەی رابردوودا، هەم زیاتربووە هەم نزیک بووەتەوە لە ناوەندنی قەزای حەویجە. پێشەرگەکانی پارتی ئازادی کوردستان – پاک کە هێزێکی رۆژهەڵاتی کوردستانن ئەرکی پاراستنی ئەم ناوچەیان لەسەرشانە و لە نزیکەوە ئاگاداری بۆردمانەکانی هاوپەیمانانن

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێشمەرگە لەو بۆردمانانەدا دوو پرد خاپوور کراون کە چەکدارانی داعش بەکاریان دەهێنان بۆ هاتنوچوونی چەکدارەکانیان لە نێوان موسڵ و حەویجەدا.