وێنە.. لە میسر ١٢ گۆڕی فیرعەونی دۆزرانەوە

وێنە.. لە میسر ١٢ گۆڕی فیرعەونی دۆزرانەوە
7 رۆژ پێش ئێستا

51766 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەنگەر سەید قادر ـ میسر

لە پارێزگایەکى باشورى ميسر ١٢ گۆڕی فیرعەونی  دۆزرانەوە كە مێژوەكەیان بۆ ٣٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

وەزارەتی شوێنەواری میسر ئەمڕۆ ١١ى کانوونى دووەم، ڕایگەیاند، كە گروپێك لە شوێنەوار ناسانی زانكۆی لیدی سویدی ١٢ گۆڕی فیرعەونییان لە پارێزگای ئەسوانی میسر دۆزیوەتەوە لەناو گۆڕەكاندا ئێسك وپروسكی مرۆڤ و ئاژەڵ دۆزراوەتەوە دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتوە كە زانستی پزیشكی لەو سەردەمەدا زۆر پێشکەوتووبووە.

لای خویەوە نەسر سەلامە بەڕێوبەری شوێنەواری پارێزگای ئەسوان لە میسر ڕایگەیاند، لەناو گۆڕە هەڵكەندراوەكاندا هەندێك پێداویستی و كەلوپەل دۆزراونەتەوە كە لەو كاتەدا بەكارهێنراون بە شێوەیەكی زۆر سەرنج ڕاكێش دروستكراون و ئەو كەلوپەلە دۆزراوانە هاوكاری شوێنەوار ناسان و مێژوو نوسان دەكات بۆ تێگەشتن لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵكی میسری كۆن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تیمێكی وڵاتی سوید بە سەرپەرشتی شوێنەوار ناسی سوید ماریا نیلسون لە ساڵی ٢٠١٢ لە پارێزگای ئەسوانی میسر دەستیان بە كنە و پشكنینی ناوچە شوێنەواریەكانی ئەو ناوچەیە كردوە لە ڕابردوشدا چەند كێڵگەیەكی بە خێوكردنی ئاژەڵ وچەند پێداویستیەكی پزیشكیان دۆزییەوە كە بۆ چارەسەركردنی نە خوشی  ئاژەڵان  بەكارهێنرابوو.

هـ،ڕ