عەلى حەمە ساڵح: ئەگەر ئاوا بڕوات ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتى هەڵدەوەشێنینەوە

عەلى حەمە ساڵح: ئەگەر ئاوا بڕوات ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتى هەڵدەوەشێنینەوە
1 هەفتە پێش ئێستا

38671 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پەرلەمانتارێکى بزووتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند، ئەگەر ئاوا بڕوات ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتى هەڵدەوشێنینەوە.

عەلى حەمە ساڵح پەرلەمانتارى بزوتنەوەى گۆڕان ئەمڕۆ ١١ى کانوونى دووەم لە میانەى بەشداریکردنی لە بەرنامەى تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا، ڕایگەیاند، ئەگەر دۆخى ڕێککەوتنەکەمان وا بڕوات لەگەڵ یەکێتى ئەوا هەڵیدەوەشێنینەوە و بە بێ دەنگیش دانانیشین.

عەلى حەمە ساڵح  باسیلەوەشکرد، هەندێک بەرپرسی ناو یەکـێتى دەیانەوێت لە بەر بەرژەوندى خۆیان گوێڕایەڵى پارتیبن و هەروەها هەندێک لەو بەرپرسانە ئەوەندە هەوڵدەدەن نێچیرڤان  بارزانى تەلەفۆنێکیان بۆ بکات ئەوەندە هەوڵنادەدەن پێداویستى ئەو خەڵکە دابینبکەن.

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند، لە داهاتوودا ئەگەر ئاوا بڕوات هێزێکى ترى تێکەڵ لە خەڵکى یەکێـتى و گۆڕان و لایەنەکانى تریش دروستدەبن و ئەم دۆخە بەم شێوەى ئێستا قبوڵناکەن.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕۆژانە نەوت لە باڵێوگەى بازیان بەرهەم دێت و نادرێت بە هاوڵاتیانى ئەم ناوچەیە و هەروەها  وێستگەى کارەبای بازیان تەواو بووە کەچى سوتەمەنى بۆ دابینناکەن تا کێشەى کارەباى خەڵک چارەسەر بێت.

ئەمەش لە دواى ئەوە هات دوێنێ شەو لە بازگەى پردێ لەلایەن ئاسایشی بازگەکەوە ڕێگە هەر یەک لە سۆران عومەر و عەلى حەمەساڵح گیرا کە بڕۆنە ناوشارى هەولێر دواتر کاردانەوەى لایەنەکان و هاوڵاتیانى لێکەوتەوە.
هـ،ڕ

عەلى حەمە ساڵح: ئەگەر ئاوا بڕوات ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتى هەڵدەوەشێنینەوە