نوری عوسمان: سبەینێ حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە و ڕاپۆرتێک لەبارەی مووچەوە تاوتوێ دەکات

نوری عوسمان: سبەینێ حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە و ڕاپۆرتێک لەبارەی مووچەوە تاوتوێ دەکات
1 هەفتە پێش ئێستا

58354 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێم دەڵێت، سبەینێ حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە و ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە دەخرێتەڕوو.

نوری عوسمان سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ ١١ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت "سبەینێ پێنج شەممە کاتژمێر ١١ ی پێشنیوەڕۆ کۆبوونەوەکە سازدەکرێت و ڕاپۆرتى وه‌زاره‌تى دارایى دەخرێتەڕوو سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە".

وتیشی هەر لە کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتی وەزارتی تەندروستی دەخرێتەڕوو، سه‌باره‌ت بە ڕێژەی دەرمان و پێداویستی پزیشكى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا، هەروەها باسی ڕێکخستنەوەی داهات و خه‌رجییه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌ هه‌رێم دەکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، جگە لە ڕاپۆرتی ئەو دوو وەزارەتە لە كۆبوونه‌وه‌كەدا‌، باسى كۆبوونه‌وه‌ی حکومەتی هەرێم‌ و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عیراق دەکرێت.

نوری عوسمان وتیشی، سبەینێ حکومەتی هەرێم لە بەشێكی کۆبوونەوەکەیدا گفتوگۆ لەبارەی ڕاپۆرتى "لیژنه‌ى دارایی جینوسایدى تاوانه‌كانى داعش" ده‌كات.
م.ر