تەقینەوەیەک لە بەغدا کوژرانى پێنج کەسی لێکەوتەوە

 تەقینەوەیەک لە بەغدا کوژرانى پێنج کەسی لێکەوتەوە
1 هەفتە پێش ئێستا

6475 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئومێد محەمەد ـ بەغدا

کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە ناوچەى ریسالەى بەغدا ڕوویدا و  بەو هۆیەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێرى ئین ئاڕ تى ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە ناوچەى ڕیسالەى شارى بەغدا تەقینەوەیەک ڕوویداوە و بە  پێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک هاوڵاتى تریش برینداربوون.

ڕاشیگەیاند، هێزەکانى پۆلیس و تیمەکانى تەندروستى ڕۆیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە ، بەڵام تا ئێستا بە ووردى ئامارى زیانە گیانى و مادییەکانیان ڕانەگەیاندووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە سوپاى عێراق لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنى موسڵدا لە ناو گەڕەکەکانى موسڵ پێشڕەوی دەکات و ڕۆژانە چەندین ناوچە کۆنترۆڵدەکەن و لە بەرامبەردا ماوەیەکە چەکدارانى داعش هەوڵیئەنجامدانى تەقینەوە لە شارەکانى عێراق دەدەن  بە تایبەت شارى بەغدا  کە لە ماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا چەندین تەقینەوە ئەنجامدراوە.

هـ،ڕ