دوێنێ شاندێکی ئەمنی حکومەتی هەرێم لە تاران بوون
کۆمپانیاکانی رینۆی فەرەنسی کە لە بواری ئۆتۆمبێلدا کاردەکات و ماکدۆناڵدی بواری خۆراکی ئەمریکی رایانگەیاند، لقەکانیان لە روسیا دەفرۆشن.
سەرۆک وەزیرانی سوید رایگەیاند، سەردەمیکی نوێ بۆ ئەو وڵاتە دەستپێدەکات و وڵاتەکەی دەیەوێت بچێتە ناو رێکخراوی باکوری ئەتڵەسی ناتۆوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ راگەیەنراوێکی لەبارەی خۆڵبارینی ئەمڕۆوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە ٣٠ هاوڵاتی سەردانی سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵیان کردووە.
چاوگێک لە هێزە هاوبەشەکانی حەشدی عەشایەری سونەکان رایگەیاند، داعش لە گوندی شێخ فەتاحی سنوری قەرەتەپەی سەر بە خانەقین هێرشی کردووە هێرشی کردووەتە سەر حەشدی عەشایەری سونەکان.
چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوێنێ یەکشەممە شاندێکی ئەمنی حکومەتی هەرێم کە لە یەکێتی و پارتی پێکهاتبوون لە تاران بوون و رێککەوتوون لەسەر ئەوەی حزبەکانی رۆژهەڵات لە سنورەکانی پیرانشار و کێلەشین دووربخرێنەوە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ لە سنوری گوندی جەرداغڵی سنوری قەزای خورماتو شوانێک لەلایەن چەکدارانی نەناسراوە فڕێندراوە و پاش گەڕانێکی زۆر بەدوایدا، هێزە ئەمنییەکان تەرمەکەیان دۆزییەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە رووداویکی هاتچۆدا لەسەر رێگای ناحیەی تەکیەی کاکەمەد بۆ ئاغجەلەر کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون.
چاوگێک لە زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لە زیندانیەکان مانیان لە خواردن گرتووە بەهۆی کەمبوونەوی بڕی ئەو خۆراکەی بە زیندانییەکان دەدەرێت.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بۆ جارێکی دیکە گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی رادەگیرێت و هۆکارەکەش کەمبوونەوەی مەودای بینینە.
ئاژانسی ئاسمانی ئەمەریکی ناسا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی وێنەیەکی نامۆی بڵاوکردووەتەوە کە گومانی دروستکردووە لەبارەی بوونی ژیان لەسەر هەسارەی مەریخ.
سەرۆکی هاوپەیمانیەتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی عێراق، حکومەت و پەرلەمانی عێراقی پاراستووە لەوەی سەرپێچی یاسا و دەستوور بکەن.
وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەو هێزانەی وڵاتەکەی کە بەرگری لە شاری خارکێڤ دەکەن توانیویانە سوپای روسیا لە شارەکە دەربکەن و بەرەو سنورەکانی روسیا پێشڕەوی بکەن.
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە چوار هەزار هاوڵاتی توشی تەنگەنەفەسی بوون و براونەتە نەخۆشخانەکان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێک لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە.
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە بارزانی بۆ ڕاگەیاندنی دەستپێشخەریەک سەردانی سلێمانی بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی مەشعان جبوری پەرلەمانتاری عێراق لە کاری پەرلەمانی.
خۆڵبارین چەند ساڵێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەم حاڵەتە لە ڕووی تەندروستییەوە چەندین زیانی هەیە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی دووچاری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە بوون وەک تەنگەنەفەسی.
موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر روونکردنەوەیەکی لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حەوت هاوڵاتی سنووری ناحیەکە لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە کوێستانەکانی قەندیل لەلایەن پاسدارانی ئێرانەوە دەستگیرکراون و کەسێکی دیکەشیان بریندارکردووە.
وتەبێژی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری ئەو کەسانەی ئاشکراکرد کە بەهۆی خۆڵبارینەوە دۆخی تەندروستیان تێکچووە و سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێر لەبازاڕەکانی جیهاندا یەک ئۆنسە بە هەزار و ٧٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە.
وتەبێژی نەوەی نوێ رایگەیاند، دونیای دەرەوە و ناوخۆ هۆشداریی دەدەن لەوەی ئەم حکومڕانییەی هەرێم بهوشێوهیه ناڕوات بەڕێوە، بەڵام دیارە ئەمانە گوێ لە کەس ناگرن تا ئەو رۆژەی وەک سەدام حسێن لە کونێکدا دەستگیر دەکرێن.
حەسەن شێخ مەحمود ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری سۆماڵی بردەوە و بۆ دووەم جار بووە سەرۆککۆماری وڵاتەکە.
بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارین تاوەکو سبەینێ بەردەوام دەبێت و هەنگاو بە هەنگاو کاریگەرییەکەی کەمدەبێتەوە، هۆکارەکانی خۆڵبارینیشی ئاشکراکرد.
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، پارتی و یەکێتی دەست لە داھاتەکانی ھەرێمی کوردستان ھەڵبگرن ئەو دەتوانێت تەئمینی بودجەی ھەرێمی کوردستان بکات بە مووچەی مانگانەی تەواویشەوە.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی شەپۆی خۆڵبارینەوە لە چەند پارێزگایەک بەدەر لە دواخستنی تاقیکردنەوەکان دەوامی سەجەم فەرمانگەکانیش راگیران.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەوە بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتەکان رادەگن.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە کە لە زۆرینەی ناوچەکان ئاستی خۆڵبارینەکەی زۆر بەرزە؛ سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ دووشەممە دواخران.
شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەشکەوتێک لەلایەن فڕۆکە ئێف ١٦کانی عێراقەوە کراوەتە ئامانج لەناوچەی قەرەچۆخ و بەهۆیەوە دوو چەکداری داعش کوژراون.
بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٩ دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیكهی دوو دۆلار دابەزیووە.