سەرەڕای زیانی بازاڕەکانی جیهان زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، پێویستە تۆڵەسەندنەوەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا رابگیرێن. دەشڵێت، ئەگەر تۆڵەسەندنەوەکان بەردەوام بن، ململانێیەکی هەمەلایەنەی ناوچەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرهەڵدەدات.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق رایگەیاند، بە گوێرەی پێشبینییەکان لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووەوە نمەباران لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و تا رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک ئەمریکا نایەوێت گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران فراوانتر ببێت و بۆ ئەو مەبەستەش داوایان کردووە هەردوولا پابەندی یاساکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، گەنجێکی تورکمان لە نزیک پارکی مەهناز لە سنووری تەق تەق دوای ئەوەی منداڵێک کەوتووەتە ناو ئاوی زێی بچوک، لە هەوڵی رزگارکردنی منداڵەکەدا خۆی خنکاوە. هاوکات بەرگری شارستانی تەق تەقیش رایگەیاند، گەڕان بەدوای تەرمی ئەو کەسەدا بەردەوامە.
زۆر گرنگە سەرنجت لەسەر بواری ئەندازیاری بێت، ئەگەر بتەوێت زۆرترین پارە بەدەستبهێنیت راستەوخۆ دوای تەواوکردنی خوێندن، وەک پسپۆڕییەک، ئەوە سەلامەتترین گرەوە لە رووی هێزی بەدەستهێنان.
سەرەڕای دابەزینی پشکەکانی ئاسیا لە بازارە داراییەکاندا، نرخی نەوت و زێر بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەرێژەی ٠.٢٩٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە لەکاتێکدا بازاری پشکەداراییەکان ٢.٣٪ دابەزینی بەخۆیەوە دیووە و زێڕیش بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
سەرۆکی گرو پەچەکدارەکانی حەماس لە یەمەن رایگەیاند، لە سەرەتایی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە غەززە نزیکی١٠٠ کەشتی بازرگانی و سەربازی کە پەیوەستبوون بە ئیسرائیلەوە کردووەتە ئامانج. دەشڵێت، "هەڕەشەو فشارە سەربازییەکانمان بۆ ئەوەیە بەهۆی هێڵی بازرگانییەوە گرژی وئاڵۆزییەکان غەززە رابگیرێت".
ئاسکرێم و دۆندرمە وساردەمەنیەکانی تر ئەو خواردنانەن کە لە کۆتایی وەرزی بەهار وبە تایبەت لە هاویندا خواستێکی زۆریان لە سەرە و منداڵ و گەورە رەنگە رۆژانە بیخۆن و بە تام و چێژی جیاواز و رەنگ و شێوازی هەمە جۆر هەیە.
وتەبیژی بەرگری و شارستانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئار تی راگەیاند، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی ئۆتۆمبێلێک تەقیوەتەوە و تا ئێستاش هۆکاری تەقینەوەکە بە نادیاری ماوەتەوە. ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیش رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکەی لەرێگەی بۆمبی چێندراوەوە تەقێندراوەتەوە.
راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گەشەپێدان و وەبەرهێنان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چەندین کۆمپانیای ئەمریکا خوازیارن لە خاکی عێراق بەتایبەت لە کەرتی بیناسازیدا و وزەی کارەبایی و لەرێگای تەکنیکێکی نوێوەوە وەبەرهێنان بکەن کە بەهۆیەوە عێراق دەگەیەندرێتە ئاستی ئابووری وڵاتانی جیهان. دەشڵێت، " لەرێگای کۆمپانیایی جەی ئینێرجی ٥١٪ وزەی کارەبا دەگەڕیندرێتەوە بۆ وێستگەکانی کارەبا".
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، دوای رێککەوتنەکانی بانکی ناوەندی لەگەڵ بانکی جەی پی مۆرگان لەماوەی پێنج رۆژی ئەم هەفتەیەدا بە تێکڕا زیاتر لە یەک ملیار و ٣٥٤ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە، لەکاتێکدا لە هەفتەکانی رابردوودا ئاستی فرۆش زیاتر نەبووە لە ملیارێک و ٧٠ ملیۆن دۆلار.
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی هیندستان دەستپێدەکات و زیاتر لە ٩٦٩ ملیۆن دەنگدەر بەژداردەبن لە پرۆسەکە کە نزیکەی ۱٠٪ هەموو دانیشتوانی گۆی زەوییە.
قائیمقامی سیدەکان رایگەیاند، گوندی ناودارۆکی سەر بە قەزای سیدەکان بۆردوومانکراوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستداوە.
چەندین خواردن و خواردنەوە هەن کە یارمەتیدەرن بۆ نەهێشتنی ژەهرەکان لە جەستەدا.
رادیۆی فەرمی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چەند بنکەیەکی سەربازییان لە ئەسفەهانی ئێران کردووەتە ئامانج . کەناڵی فەرمی ئێرانیش رایگەیاند، هیچکام لە هێرشەکان بنکە ئەتۆمییەکانیان نەکردووەتە ئامانج.
بە گوێرەی بازاڕی پێنوێنی جیهانیی نەوت، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٨ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە، نرخەکەی نزیکەی یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.
کاردانەوە و فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان چڕتر بووەتەوە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش وادەی بانگەشەی بۆ لایەنە سیاسییەکان دیاری کرد.
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی چاکسازی و پێداچوونەوە بە سزای سەر بانکە سزادراوەکاندا لیژنەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێکهێناوە. دەشڵێت، " گۆڕانکاری لە سیستەمی دارایی عێراقدا دەکەین و بە تەواوی دەیکەینە سیستەمی بانکی و ئەلیکترۆنی کە دەبێتە پاڵپشتی ئابووری و ژێرخانی بانکەکانی عێراق".
کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەرەو چارەسەر دەڕوات، حکومەتی کاربەڕێکەریش ٥٩ مووچەی مووچەخۆرانی لایە کە لە ١٠ ساڵی رابردوودا پێیان نەدراوە یان بە پاشەکەوت و لێبڕین دراوە، لە کاتێکدا چوار ترلیۆن و ٦٥٥ ملیار دیناری داهاتی شەش مانگی رابردووی لەبەردەستە کە لە ناوخۆ و نەوتی قاچاخ و هاوکاری هاوپەیمانان دەستی کەوتووە.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت لە عێراق رایگەیاند، لە ١ـی تەممووزەوە پڕۆژەی تەکسی نیشتیمانی لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەست پێ دەکات و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
باڵوێزخانەی بەریتانیا و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کردەوە.
ئەندامێکی بەشداربووی کۆبوونەوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق و جەی پی مۆرگان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەسەر هەڵگرتنی سزای سەر پێنج بانکی عێراق گەیشتوونەتە رێککەوتن و دەتوانن لەمەودوا مامەڵەی حەواڵەی دەرەکی بۆ بازرگانانی ناوخۆیی و دەرەکی ئەنجام بدەن. دەشڵێت،" ئەو پێنج بانکە پێشتر بە رێژەیەکی دیاریکراو لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزا درابوون نەوەک بەتەواوی".
لەگەڵ خۆرگیرانی تەواوەتیدا، دیاردەیەکی تری گەردوونی روودەدات کە هەموو مرۆڤێک دەتوانێت یەک جار لە ژیاندا بیبینێت، ئەویش تەقینەوەی نۆڤایە.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بە پلە بەرزکردنەوەوە بەردەوامە بە جۆرێک چەند وەزارەتێک لیستەکەیان تەواو کردووە. دەشڵێت، " پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران پارەی مووچە زیاد دەکات".
وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى چوار دەکەن و چاوەڕوانى لیستى مووچەى هەرێمیش دەکەن تا یەکشەممەی داهاتوو بگاتە دەستیان. دەشڵێت، " بە گەیشتنی لیستی مووچەی مانگی چوار راستەوخۆ پارە بۆ هەرێم دەنێرین".
بەرپرسێکی بانکی ناوەندی بە دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رێککەوتنەکانیان لەگەڵ جەی پی مۆرگان نرخی دۆلار سەقامگیر بەرەو سەقامگیری زیاتر دەبات ولە رۆژانی داهاتوشدا رێکارەکان بە تەواوی دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە. دەشڵێت، "بانکە سزادراوەکان تا ئێستا لە بازنەی گفتوگۆدان بەهۆی دروستنەبوونی ئەنجوومەنی چاکسازیی بانکییەوە لەم هەفتەیەدا".
وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گرێبەستێکی نوێ بۆ بنیاتنانی ١٨ وێستگەی نوێی وزە لەگەڵ کۆمپانیای "جەی ئی" وزەی ئەمریکی واژۆکرا. دەشڵێت، " وێستگەکان لە توانایاندا هەیە سێ هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنن".
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، بەم زووانە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە. دەشڵێت، "پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لەو کێڵگانەی دەکەونە هەرێمی کوردستان کارا دەکەینەوە".
سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند، بەپێی دەستووری عێراق دەبێت مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بەنیشتیمانی بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمیش دەگرێتەوە.
هەستکردن بە تەنیایی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی، خەمۆکی، کێشەی تەندروستی درێژخایەن و تەنانەت مردنی پێشوەختەی مرۆڤ زیاد دەکات.