PM:02:34:03/05/2024
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی مەدرید سابالێنکا و شیفۆنتیک سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی
بەدەستهێنا و رایباکینا ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی مەدرید بۆ تێنسی سەرزەوی و لەسەر
ئاستی کچان، ئارینا سابالێنکای بیلاڕوسی بەرامبەر ئیلینا رایباکیانی کازاخستانی
یاریکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، رایباکینا بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت و بە ئەنجامی
شەش بە یەک گێم لە سوودی خۆی کۆتاییپێهێنا بەڵام سابالێنکا بە بردنەوەی کۆمەڵەی
دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، هەردوو یاریزانەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی
یەکتریان کرد و بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی سابالێنکا کۆتاییهات،
سەرەنجام بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەدەستهێنا.
لە هەمان قۆناغ، ئیگا شیفۆنتیکی پۆڵەندی رووبەڕووی مادیسۆن کیزی ئەمریکی
بووە و بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لێبردەوە.
هەریەکە لە سابالێنکا و شیفۆنتیک گەیشتنە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە،
رایباکینا و مادیسۆن کیز ماڵئاواییانکرد.
خ . ک