تۆپی دەستی چامپیۆنز لیگ.. بەرشەلۆنە بە جیاوازی گۆڵێک لە پاریسی بردەوە

PM:02:10:03/05/2024

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تۆپی دەستی چامپیۆنز لیگ، بەرشەلۆنە بە جیاوازی گۆڵێک لە پاریسی بردەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو.

لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ بۆ تۆپی دەست، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی کرد.

لە یاری چووندا کە لە فەرەنسا بەڕێوەچوو، یانە ئیسپانیەکە بە ئەنجامی 30 بە 22 گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنابوو.

لەم یاریەشدا هەر لە سەرەتاوە بە ئاستبەرزی دەرکەوت و تایمی یەکەمی بە ئەنجامی 17 بە 12 گۆڵ لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لە تایمی دووەمدا، هەرچەندە یانە فەرەنسیەکە هەوڵی بردنەوەیدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یاریەکە بە جیاوازی یەک گۆڵ و بە ئەنجامی 32 بە 31 گۆڵ لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.

لە هەمان قۆناغ‌، یانەی کیلی ئەڵمانی رووبەڕووی مۆنپیلیەی فەرەنسی بووەوە و بە ئەنجامی 31 بە 21 گۆڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

بەو ئەنجامانە، یانەکانی بەرشەلۆنە و کیل سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا، پاریس سان جێرمان و مۆنپیلیە ماڵئاواییانکرد.

خ . ک