عەدنان دەرجال: دەستکەوتێکی گەورەمان بەدەستهێنا

PM:01:03:03/05/2024

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دەرجال دوپاتیکردەوە رایگەیاند یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەیان نایابن و دەستکەوتێکی گەورەیان بەدەستهێناوە.

دوای گەیشتنی هەڵبژارەی ئۆڵۆمپی عێراق بە ئۆڵۆمپیادی پاریس، عەدنان دەرجالی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، ئەوەی بەدەستهاتووە دەستکەوتێکیگرنگە بۆ تۆپی پێی وڵات.

دەرجال دەڵێت، ئەو سەرکەوتنە گەورەیە بەهۆی هەوڵی ستافی راهێنەران و یاریزانان وکاری دڵسۆزی و بە دواداجوونی بەردەوامی یەکێتی تۆپی پێی عێراقەوە بەرهەم هێنراوە.

وتیشی: پیرۆزبایی لە تەواوی ستافی هونەری و یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەمان دەکەم چونکە ئەوان کاری گەورەیان ئەنجامداوە و ماندوبونێکی زۆریان چەشتووە، جگە لەوەش هاندەران لە هەموو ساتەکاندا پشتگیریان کردوون.

رونیشیکردەوە، لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن لە پێناو زیاتر بەرزکردنەوەی ناوی عێراق بە تایبەت لە بواری وەرزشدا، ئەم دەستکەوتەش سەرەتای خۆشیە پێشبینیکراوەکانە بۆ داهاتوو.

خ . ک