پاڵێوراوان بۆ خەڵاتەکانی پریمەر لیگ بڵاوکرانەوە

PM:12:29:03/05/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

برونۆ و هاڤێرتز و گواردیۆلا و ئارتێتا لە لیستی پاڵێوراواندان بۆ خەڵاتی باشترینی مانگ لە پریمەر لیگ.

رابیتەی خولی ئینگلتەرا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا لیستی پاڵیوراوانی خەڵاتی باشترینەکانی مانگی چواری خولەکەی بڵاوکردەوە کە چەند ئاستێکی جاوازن.

لەسەر ئاستی یاریزانان، هەریەکە لە بروندۆ فێرناندێز و کای هاڤێرتز و گڤاردیۆل و پیکفۆرد و کۆل پالمێر و ماتێتا پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولەکە.

هەریەکە لە پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی و میکێل ئارتێتای ئارسناڵ و دایشی ئیڤەرتۆن بۆ خەڵاتی هەمان مانگ لەسەر ئاستی راهێنەران پاڵێوراون.

جگە لەوەش، دوو گۆڵی دی برۆین و گۆڵێکی هەریەکە لە کۆڤاسیچ و پالمێر و شلۆپ و ماینۆ و ماک ئەلیستەر و کۆنها بۆ خەڵاتی جوانترین گۆڵ پاڵێوراون، هەریەکە لە ئۆنانان و ئەلیسۆن و هیندرسۆن و فابیانکسیش لە لیستی پاڵێوراواندان بۆ خەڵاتی جوانترین گەڕاندنەوەی تۆپ.

خ . ک