میسی بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی ئەمریکا دیاریکرا

PM:12:02:03/05/2024

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاش درەوشانەوەی لە چەند یاری رابردوودا میسی بە باشترین یاریزانی مانگی نیسانی خولی ئەمریکا دیاریکرا.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە مانگی نیساندا لە چوار یاریدا لەگەڵ ئینتەر میامی یاریی کردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ تۆمار بکات و چوار گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی درووست بکات، واتە لە شەش یاریدا بەشداری لە 10 گۆڵ کردووە.

ئینتەر میامی مانگەکەی بە سێ بردنەوە و یەک دۆڕان کۆتایی پێهێنا، لە مانگی نیساندا 12 گۆڵی تۆمارکرد و 10 گۆڵیان بە کاریگەری ڕاستەوخۆی مێسی تۆمارکراوە، دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ و ئەسیستێک لە یاری یانەکەی بەرامبەر نیو ئینگلاند لە 27ی نیسان، مێسی بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولی ئەمریکیدا کە لە پێنج یاری لەسەریەک بەشداری گۆڵ و ئەسیست بکات.

بە گشتی مێسی لەم وەرزەدا توانیویەتی نۆ گۆڵ تۆمار بکات، ئەمەش وایکردووە لە پلەی یەکەمی لیستی باشترین گۆڵکارانی خولەکەدا بێت.