نەسڕ داوای ناوبژیوانی بیانی کردووە

AM:11:19:03/05/2024

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەسڕ داوای کردووە ناوبژیوانی بیانی یاری کۆتایی جامی شای سعودییە بەڕێوەببات کە بەرامبەر هیلال یاری دەکەن.

ڕۆژنامەی ریازیە بڵاویکردەوە، یانەی نەسڕ نامەیەکی ئاراستەی لیژنەی ناوبژیوانانی یەکێتی تۆپی پێی سعودییە کردووە و داوای ئامادەبوونی ناوبژیوانانی بیانی لە یاری کۆتایی جامی شای سعودییە دەکات، یانەکە بە لیژنەی ناوبژیوانانی ڕاگەیاندووە، سەرجەم خەرجییەکانی هێنانی ناوبژیوانە بیانیەکانیش دەدات.

ریازیە ئاماژەی بەوەشداوە، یانەکە داوای لە یەکێتیەکە کردووە، چەند ناوبژیوانیکی ئاست بەرزی جیهانی بێنن بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکە، ئەم داواکارییەش بەو مانایە دێت نەسڕ متمانەی بە ناوبژیوانانی سعودییە نییە و پێیانوایە بڕیارەکان لە بەرژەوەندی هیلال دەدەن.

بەپێی یاساکانی تۆپی پێی سعودیە، ئەگەر تیپێک خوازیاری ئامادەبوونی ناوبژیوانی بیانی بێت، دەتوانێت پێش دوو هەفتە پێش کێبڕکێکان داواکاری فەرمی خۆی بۆ لیژنەی ناوبژیوان بنێرێت، لە ئەنجامدا ناسر هیچ شتێکی نایاسایی نەکردووە بەڵام هاندەرانی هیلال لە داوای ڕکابەرەکەیان توڕەن، وە هێشتا یانەی هیلال کاردانەوەی لەسەر ئەو داوایە نەبووە.